»  کوردستان
سكرتێری پارێزگاری كەركوك داوا لەپەیامنێری كەناڵێك دەكات كار لەسەر پەرتەوازەیی كورد بكات



سكرتێری پارێزگاری كەركوك داوا لە پەیامنێری كەناڵێكی عێراقی دەكات كار لەسەر پەرتەوازەیی دەنگی كورد لە هەڵبژاردنەكان بكات.
لە چەند نامەیەكدا یاسر نایف ئەحمەد ئەلجبوری سكرتێری راكان ئەلجبوری پارێزگاری سەپێنراوی سەر كەركوك داوا لە پەیامنێری كەناڵی ئەلسۆمەریەی عێراقی دەكات كار لەسەر پەرتەوازەیی دەنگی نەتەوەكانی دیكەی كەركوك (جگە لە عەرەب) لە هەڵبژاردنەكان بكات.
لە یەكێك لەو نامانەدا ئەلجبوری پێشنیار بۆ پەیامنێرەكە دەكات و دەڵێت:” پێمباشە بە ئاراستەی پەرتكردنی دەنگی نەتەوەكانی دیكە بكەیت  كە بە هۆی بڕوانەبوونیان بە نوێنەرە سیاسییەكانیانەوە، ئەوەش باشترین راپۆرتە، چونكە عەرەب ئاماداكارییەكانیان كردووە”.
لە نامەیەكی دیكەشدا یاسر نایف دەڵێت:” لەسەر ئاگر چاوەڕێی ئەو راپۆرتانە دەكەم، چونكە تا ئێستا وەكو ئەوەی ئاراستە بكرێت هیچ راگەیاندنكارێكم نەدیوە كار لەسەر نەتەوەكانی دیكە بكات”.
جێگەی باسە یاسر ئەلجبوری جگە لەوەی سكرتێكری پارێزگاری كەركوكە، هاوكات خزمی نزیكی ناوبراوەو لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە لەگەڵ راكان ئەلجبوری دەستبەكاربووە.




‌ 1292 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:03:23 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved