»  کوردستان
نەوتی كەركوك رەوانەی كەڵەك و بازیان و بەغداو گەیارە دەكرێت
 رەوان تاڵیب


لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستا نەوتی كەركوك هەناردەی دەرەوە نەكراوەو تەنها رەوانەی پاڵاوگەكانی كەڵەك و بازیان و بەغداو گەیارە دەكرێت و هێشتا نەوتی خاویش لە كێڵگەكانی هاڤاناو بایی حەسەن دەرنەهێنراوە. 
بە پێی بەدواداچوونی رۆژنامەی (هەواڵ) بۆ پرسی نەوت لە شاری كەركوك، لە دوای رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوەوە تائێستا  نەوتی خاو لە كێڵگەكانی هاڤاناو بای حەسەن كە بەدەستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆمپایای كاری سەر بە پارتییەوە بوون، دەرنەهێنراوە و نەوتی كەركوكیش بەگشتی بۆ دەوەرەی عێراق هەناردە نەكراوە. 
بەپێی ئەو زانیارییەكانەی هەواڵ لە رێگەی بەدواداچوونەكەیدا دەستی كەوتووە، كۆمپانیای نەوتی باكور نەوت تەنها بۆ پاڵاوتگەكانی ناوخۆ بەرهەم دەهێنێت بەشێوەیەك كە بڕی 45 بۆ 50 هەزار نەوت بۆ پاڵاوتگەی كەڵەك دەڕوات و كۆمپانیای كار دەیپاڵێوێت، هەروەها 20 هەزار لیتریش رەوانەی پاڵاوتگەی بازیان دەكرێت و 56 هەزاریش لە پاڵاوتگەی كەركوك و 12 هەزاریش رەوانەی بەغداد دەكرێت و نزیكەی 3 بۆ 4 هەزارێكیش رەوانەی پاڵاوتگەی گەیارە دەكرێت”. 
هەواڵ، ئەوەشی زانیوە، ئەو بڕە نەوتەی لە  كۆمپانیای نەوتی باكور دەردەهێنرێت  بۆ دابینكردنی پێداویسیتەكانی ناوخۆیەو تا ئێستا هیچی لێ رەوانەی دەرەوەی وڵات نەكراوە. 
ئەمەش لە كاتێكدایە لە ئێستادا هەریەكە لە حكومەتی عێراق و توركیا و هەرێمی كوردستان لەسەر هێڵن بۆ لێكتێگەیشتنێك دەربارەی كێڵگە نەوتیەكانی هاڤانەو بای حەسەن، بەمەبەستی رەوانەكردنیان بۆ وڵاتی توركیا.
هاوكات لێكگەیشتن لە نێوان بەغدا و تارانیش هەیە بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركوك لە رێگەی ئێرانەوە. 


‌ 1148 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:03:54 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved