»  شۆک
191 گەنجی نوێ پەیوەندیان بە هەسەدە-وە كرد



191 گەنج لە 24 ەمین خولی پەروەردەی ئەكادیمیای شەهید فەیسەڵ (ئەبو لەیلا)، كە بەناوی شەهید بارین كۆبانێ بەڕێوەچوو پەیوەندیان بە ریزەكانی هەسەدەوە كردو سوێندی یاساییان خوارد.
 بە ئەنجامدانی مەراسیمێكی سەربازی لەشاری رەقە لە سوریا، خولی پەروەردەی بارین كۆبانێ كۆتایی پێهات و یەكێك لە فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە مەراسیمی كۆتاییهێنان بە خولەكەدا وتی: بە خۆپەروەردەكردن دەتوانین توندترین وەڵام بۆ داگیركاریی توركیا لە خاكی عەفریندا بدەینەوە. 
شەڕڤانە نوێیەكان لە كۆتایی مەراسیمەكەدا سوێندیان خوارد بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤ و پاشان بەڕێكران بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

‌ 853 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:37:33 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved