»  شۆک
خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان هانا بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان دەبەن



خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی شاری هەولێر هانا بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان دەبەن و داوا دەكەن، فشاربخاتە سەر عێراق بۆ ناردنی مووچە و دەرمان و پێویستیەكانیان. 
رۆژی 19/2/2018 دەیان خاوەن پێداویستیی تایبەت لە شاری هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان گردبووەنەوە و لە راگەیاندراوێكیاندا كە ئاراستەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانیان كرد، داوایان كرد ئەو رێكخراوە هەوڵیان بۆ بدات بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان 
 لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتبوو: بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە قەیرانی داراییدایە و ناتوانێت پێداویستییەكانی تەندروستی و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابین بكات، ئەمڕۆ هاتووینەتە بەردەم نەتەوەیەكگرتووەكان تا هەڵوێستی مرۆڤایەتی و بەرپرسیارێتی خۆیان ڕابگەیەنن و دەسەڵاتەكانیان بەكاربێنن بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر حكومەتی عێراق و پابەندیكەن بە ناردنی مووچە و دەرمانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، چونكە بە بارودۆخێكی ناهومواردا تێدەپەڕین.


‌ 916 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:38:25 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved