»  وەرزش
سـیرینا : بە هۆی ئۆڵۆمپاوە لە مردن نزیك بوومەوە



سیرینا ولیامز پۆڵینكراوی پێشووی یەكەمی جیهان كە یاریزانە پیشەگەرەكانی تێنسی سەرزەوی  لە خۆ دەگرێت  لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی ( سی ئێن ئێن ) ئاشكرایكرد:” پاش لە دایكبوونی كچەكەم   لە ئەیلولی رابردوودا،  نزیك بووم لە مردن”.  سیرینا لەو چاوپێكەوتنەدا چەندین گرفتی خۆی بە هۆی دەرئەنجامەكانی منداڵ بوونەوە  ئاشكرا كرد.
 سیرینای تەمەن 36 ساڵ لە سەرەتای چاوپێكەوتكەیدا وتی “پاش لە دایكبوونی (ئوڵۆمپیا)ـی كچم لە لیواری مردندا بووم “.
وتیشی “ هەست بە پێزانینێكی   گەورە دەكەم، چونكە تیمێكی پزیشكی زۆر باش لەگەڵمدا بوون لە نەخۆشخانەو زانیاری تەواویان هەبوو لە سەر چۆنیەتی هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ ئەو جۆرە گرفتانە ، گەر ئەو چاودێرییە پرۆفیشناڵەم نەبوایە، ئەوە ئەمڕۆ لێرە نەدەبووم “. 
سیرینا لە میانەی چاوپێكەوتنەكەدا هانی خەڵكیدا بۆ بەخشین بۆ لایەنە خێر خوازییەكان و  یارمەتیدانی دایك و مناڵانی تازە لە دایكبوو لە سەرتاسەری جیهان.


‌ 901 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:48:11 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved