»  وەرزش
یانەی سۆلاف خۆی بۆ خولی پلە دووی عێراق ئامادە دەكات


تیپی تۆپی پێی یانەی سۆلاف  دەستیكردووە بە ئامادەكارییەكانی بۆ بەشداریكردن لە خولی پلە دووی عێراق و سەرپەرشتیاری تیپەكەش دەڵێت:” ئامادەكارییەكانمان سنوردارە”.
عەدنان عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی سۆلاف سەبارەت بە ئامادەكارییەكانیان بۆ  لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی:”  دوای بەشداری نەكردنمان لە خولی كوردستان، ئێستا  بەمەبەستی بەشداریكردن لە خولی پاڵاوتنی یانە پلە دووەكانی عێراق دەستمان بە ئامادەكاری كردووە “.
وتیشی “  ئامادەكارییەكانمان تا رادەیەكی زۆر سنوردارەو تەنها پشت بە تووانا ناوخۆییەكانی كەركوك  دەبەستین”. 
عەدنان عەبدوڵا  ئەوەشیخستەڕوو: “ قەیرانی دارایی كاریگەری گەورەی هەیە لە سەر خواستەكانمان و ئامادەكارییەكانمان، هەر بۆیەش پشتمان بە یاریزانانی كەركوك بەستووە”.

‌ 1008 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:49:35 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved