»  وەرزش
پەیمان عەزەدین : كچانی كەركوك بوونەتە مایەی سەربەرزی شارەكەم




پەیمان عەزەدین یەكێك لە كچە یاریزانەكانی تۆپی پێی شاری كەركوك و خوێندكاری كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی كەركوك، لەم دیدارەی  لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ)ـدا، باس لە ژیانی وەرزشی خۆی دەكات و دەڵێت باوكم هاندەری یەكەم و  سەرەكیمە. 
* یەكەم هەنگاوی وەرزشیت لە كوێوە بوو ؟ 
-وەكو زۆرێك لە كچانی شارەكەم قوتابخانە یەكەم گۆڕەپانی وەرزشیم بوو، منیش لە قوتابخانەی  نەسرەوتن دەستم بە وەرزش و  یاری فوتساڵدا بوو .
* كێ هاندەرت بوو بۆ وەرزش و بەردەوامبوون ؟ 
- یەكەم هاندەرو پاڵپشتم باوكی بەڕێزم بوو، ئەگەر پاڵپشتی و هاندانی ئەو نەبووایە بەردەوامبوون مەحاڵ بوو .
* یەكەمجار درێسی كام یانەت پۆشی ؟ 
- یەكەم یانە كە بە فەرمی درێسەكەیم پۆشیبێت یانەی ( فەتاتی كەركوك ) بوو و دواتر لە یانەكانی (سەورەو گازی باكور و كچانی هەولێر) یاریم كردووە، جگە لەوەش  لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یارییم كردووە. 
* ئاستی وەرزشی كچان لە كەركوك  لە چ ئاستێكدایە ؟ 
- بەڕاستی هەمیشە ئاستی كچانی كەركوك باش بووە بە تایبەتی لەم ساڵانەی  دواییداو تووانیان بگەنە ئاستی هەڵبژاردەی عێراق و ئاستێكی باشیان پێشكەش كردووە، بوونەتە مایەی سەربەرزی بۆ شارەكەم و هیوادارم بەردەوامبن. 
* وەك وەرزشكارێك لە یاریگاكاندا رووبەڕووی هیچ هێرشێكی ناڕەوا  بوویتەوە ؟ 
-نەخێر تا ئێستا رووبەڕووی هیچ شتێكی لەو جۆرەوە نەبوومەتەوە جگە لە دەربرینی پاڵشپتی و رێز . 
* پەیمان لە ناو وەرزشدا خۆی بە قەرزاری كێ دەزانێت ؟ 
- مامۆستا قاسم جەمیل جگە لەوەی وەك راهێنەر هاوشێوەی باوك هەڵسوكەوتمان لەگەڵ دەكات و زۆر ماندوو دەبێت لەگەڵماندا . 

‌ 1016 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:50:55 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved