»  وەرزش
ئەحمەد كەركوكی بەشداری لە بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتی (فوجەیرە) دەكات



ئەحمەد كەركوكی، نابژیوانی نێودەوڵەتی تایكویاندۆی كورد،  بەشداریكرد لەبەڕێوەبەری پاڵەوانێتی كراوەی ( فوجەیرە)ـی نێودەوڵەتی تایكۆاندۆ كە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە ئەحمەد كەركوكی بۆ لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ) وتی:” پاڵەوانێتیەكە لە لایەن یانەی ( فوجەیرە)ـو بە سەرپەرشتی یەكێتی نێودەوڵەتی تایكواندۆ بەرێوەچوو، بۆ ئاستەكانی ( تازەپێگەیشتووان و لاوان و پێشكەوتووان ) بوو “.
هەروەها وتی:” پاڵەوانێتیەكە لە رۆژانی 16 تا 18 /2/2018 ئەم مانگەی خایاندو نزیكەی 700 یاریزانی 55 وڵات بەشداریان تێدا كردبوو “.
ئەحمەد كەركوكی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد :” ئەوان لە لایەن یەكێتی تایكواندۆی سویدەوە دیاریكران بۆ بەشداری كردن  لە بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەكە “.
ئاشكراشیكرد:” سەرباری ئەوەی تایكواندۆی عێراق لە پاڵەوانێتییەكە ئاگادار كرابوونەوە، بەڵام هیچ یاریزانێك یان تپێكی عێراق بەشداری لە پاڵەوانێتییەكە نەكرد”.

‌ 907 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:52:39 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved