»  شەکری تاڵ
یەكتر شـــكاندنەوە.. رێگا بەرەو هەڵدێر



 
دوای ئەوەی گەلانی عێراق بە گشتی و بەشێكی زۆری كوردستان لە سەرەتای سەدەی بیست و یەكەم هەوای ئازادیان هەڵمژی، بە كۆتایی هێنان بە حكومتی ئینتقالی یەكەمین پرۆسەی هەڵبژاردن دەستیپێكرد و ئەوسا زۆربەی خەڵك بە سادەیی و بە ئەزموونێكی لاوازەوە دەیانڕوانییە پرۆسەكەو زۆربەی نەتەوەكان وەك یاخیبوونێك نەدەچوونە دەنگدان و بەوەش كورد كە بەیەك لیست لەسەر ئاستی نەتەوەكان ركابەرێتی دەكردو هەلێكی زێرینی دەستكەوت لە كەركوك و توانی زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك  دەستەبەر بكات و لە ئەنجامدا یەكەمین پارێزگاری كورد بۆ شارەكە هەڵبژێردراو بوو بە دەسكەوتێكی مێژووی و كوردی كەركوك شانازی پێوە دەكرد. 
ئەم حاڵەتە تەباییە روژ بە ڕۆژ لە پاشەكەشدابوو، تا لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2014 ئەو ململانێ نەتوەییە بچووك اروەوە بۆ ملامنێی ناو خودی حیزبە كوردییەمكان هۆكاری سەرەكیشی نەبوونی یەك لیستی بوو هاوكات ركابەرییەكە كەوتە ناو خودی حیزبە كوردیەكان.
ئەوەی ماوەتەوە ئێستا و لەم هەڵبژاردنەی ئایاری 2018 یەدا شێوازی ركابەرێتی و یەكتری شكاندنەوە لەسەر ئاستی نەتەوەو حیزب و كایەكانی تری سیاسەت نییەو كاندیدەكانی كوردی هەمان قەبارە كە لە یەك لیستی هاوبەش ناویان هاتووە هەر لە ئێستاوە خەریكی شكاندنەوەی یەكترن و چ بە بوختان و چ بە هەڵمالینی رابوردووی یەكتری دەیانەوێت یەكتری ناشرین بكەن، ئەمەش لەبەر خۆری رووناك پێمان دەڵێت كاندیدەكان هێندەی خەمی شەخسی و ئاواتەكان و بەرژەوەندیەكانی خۆیانە نیو هێندە بیر لە بەرژەوەندی حیزبی و نەتەوەیی و چارەنووسی شارەكە ناكەنەوە.  
ئەمجۆرە هەڵسووكەوتە لەپێناو گەیشتن بە دەسەڵات كۆمەڵێك دەرهاویشتەی دەروونی بەسەر دەنگدەرەوە جێ دەهێڵێت و لەناو یەك كایەی سیاسی تووشی سەرلێشێوان و دواجار گوومرایی دەبێت و ئەگەری هەیە وەك كاردانەوەیەك هەر نەگاتە سەر سنووقەكانی دەنگدان، بەمەش دەنگی كورد لە شارەكە روو لە لاوازی دەكات و هێندەی تر میللەتی كورد لە كەركوك پەرتەوازەو خەمگین و بێلان دەبێت و لە ئاكامدا ئەم ركابەرییە دەبێتە دەسكەلایەكی بەهێز بۆ نەیاران و وڵاتانی دەوروبەریش زیاتر سوود لەو (پەرت كەو زاڵ بە)یە دەبینین كە ماوەی چوار سەدەیە دژ بە گەلانی كوردستان بەكاری دەهێنن. 
باشتر وایە لە پێناوی چوار ساڵی مووچەی بەرزو سەفەری هەندەران و خۆشگوزەرانی خۆیان و منداڵیان كوردی كەركوك نەكەنە قوربانی و وا نەكەن بە سەدەیەكی تریش لە بن باری هەڵەی سیاسی دەرنەچین.    
 ئیمزا
عەبدولڕەحیم سەرەڕۆ


‌ 1288 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:54:07 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved