»  هەمەڕەنگ
دەزگای داودی دوو كێتبیی نوێ بڵاودەكاتەوە




چوارشەمەی رابردوو بە ئامادەبوونی ژماریەك لە نوسەران و خوێنەران مەراسیمی واژوكردنیدوو كتێب لەلایەن دەزگای داودی بۆ گەشەپێدانەوە لە ناوەندی دیالۆگی شاری كەركوك بڵاوكرایەوە. 
سەرەتای مەراسیمەكە بە ساتێك وەستان بۆ شەهیدانی قەڵەم و شەهیدانی سەرجەم كوردستان دەستیپیكرد، دواتر هەریەكە لە كتێبی  (لێبگەرێن با ژنێك بدوێ)ی خانمی شاعیر رەوەند ساڵح و كتێبی (قصاصات قد تستحق القراە‌و )ی خانمی نوسەر ئارەزوو داودی، كە لە زنجیرە كتێبیی رۆشنبیری بە چاپ گەیندرابوو  وەكو بەشێك لە چالاكیەكانی بەمەبەستی خزمەتكردنی زۆرتر بە كلتور و رۆشنبیر و رووناكبیرانی كارەكانی دەكات بە ئامادەبوان ناسێنران. 
جێی ئاماژەیە هەردوو كتێبەكە بیستەمین كتێبی چاپكراوی دەزگای داودیە كە لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی هەردوو نوسەر پێشكەشكران و واژو بۆ ئامادەبون كراو بە خوێندنەوەی چەند پارچە دەقێكی نێو كتێبەكان كۆتایی بەمەراسیمەكە هات.

‌ 768 جار بینراوه‌
2/24/2018 7:58:08 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved