»  هەمەڕەنگ
یادی دوو نوسەری كۆچكردووی كەركوكی كرایەوە




بە دروشمی ( بەرزڕاگرتنی رۆڵی داهێنەران ئاڵای رۆشنبیری كەركوكی برایەتی بەرز دەشەكێتەوە)، ماڵی رۆشنبیری لە كەركوك و دەزگای هەواڵ و یەكێتی نوسەرانی عێراق لقی كەركوك، لە هۆڵی رێنمایی كشتوكاڵی شەممەی رابردوو مەراسیمێكی یادكردنەوەی بۆ دوو نوسەری عەرەب و توركمان سازكرد كە رۆِلی بەرچاویان هەبوو لە بەرجەستەكردنی پێكەوژیان لە شاری كەركوك.
لەو مەرسیمەدا قەڵغانی رێزلێنان بەخشرا بە خانەوەدەی هەردوو كۆچكردوو، شاعیرو رۆژنامەنووس و نوسەری عەرەب دكتۆر عادل ئەدهەم و نوسەرو رۆژنامەنووسی توركمان ئەحمەد كەركوكلی.
هەر لە مەراسیمەكەدا چەندین وتاری دەزگاكان و سەرگوزشتە لە لایەن هاوڕێانی هەردوو كۆچكردووەو گێڕدراونەوەو ژیاننامەكەیان بە داتاشۆ نمایش كرا.
سەبارەت  بە مەراسیمەكە یوسف تەیب بەڕێوەبەری ماڵی رۆشنبیری سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری عێراق بۆ دولاپەڕەی هەواڵ ئاماژەی بەوە دا "هەردوو كۆچكردوو نمونەی پێكەوژیان و دۆستایەتی نەتەوەكانی كەركوك بوونەو ئەوەی بۆیان دەكرێتە بەشێكی بچوكی پاداشتی هەڵوێست و خزمەتەكانیانە".  

‌ 869 جار بینراوه‌
2/24/2018 8:13:06 PM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved