»  کوردستان
ئه‌حمه‌د خورشید: ئه‌و لێدوانانه‌ی سوپاو حه‌شد له‌باره‌ی بوونی داعش له‌ حه‌ویجه‌ به‌شێكیان ناڕاستن
ره‌وان تاڵیب


 له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا (220) خێزانی نازح گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ قه‌زای حه‌ویجه‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت:” ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ بوونی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌شێكیان راستن و به‌شه‌كه‌ی تریشان ناڕاستن”.
ئه‌حمه‌د خورشید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای حه‌ویجه‌و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری له‌ قه‌زاكه‌، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ) رایگه‌یاند:”له‌ ناوچه‌كانی ریاز تیرۆریستانی داعش بوونیان ماوه‌، به‌ڵام له‌ ناوه‌ندی قه‌زای حه‌ویجه‌ هیچ داعشێك بوونی نیه‌ و چوارشه‌ممه‌ی رابردووش 220 خێزانی نازح گه‌ڕانه‌وه‌ نێو قه‌زاكه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری”. 
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ ئه‌نجومه‌نی قه‌زای حه‌ویجه‌، هیچ داعشێك بوونی نیه‌ له‌ناو قه‌زای حه‌ویجه‌و تا ئێستا هاوڵاتیان به‌ته‌واوه‌تی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ نێو قه‌زاكه‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”ئه‌و وتانه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی بوونی داعش له‌ قه‌زاكه‌ ده‌یكه‌ن به‌شێكیان ناڕاستن”، وتیشی:” له‌ نێو قه‌زاكه‌ داعش نییه‌، به‌ڵام له‌ گونده‌كانی ده‌وره‌به‌ری و ریاز و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ هه‌یه‌”. 
ئه‌حمه‌د خورشید، راشیگه‌یاند:”ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرێن له‌ باره‌ی حه‌یجه‌وه‌ نیوه‌ی راستن و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی پڕوپاگه‌نده‌ن”.

‌ 972 جار بینراوه‌
3/3/2018 9:57:04 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved