»  کوردستان
ئه‌جێندای سیاسی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ كوردییه‌كان پشتگوێ ده‌خات
ره‌وان تاڵیب

 به‌هۆی بارانبارینه‌وه‌ چوار خوێندنگه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه‌و لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیش ده‌ڵێت:” نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دروستكردنی خوێندنگه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان پشتگوێ و به‌ سیاسی كراوه‌”.
 حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵڵا، لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”به‌هۆی شه‌پۆلی بارانبارینه‌وه‌ سێ خوێندنگه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه‌و خوێندنگه‌یه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی شۆراو زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵ تێكچون و دڕاون”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”به‌هۆی كۆنی خوێندنگه‌كه‌و لێژییه‌وه‌ لافاو له‌ خوێندنگه‌كان دروستبوونه‌”.
به‌وته‌ی لێپرسراوای لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنگانه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كان ده‌ویسترا بونیاد بنرێته‌وه‌ یاخود نۆژه‌نبكرێته‌وه‌ له‌ ئێستادا جێهێڵدراون و  كاریان تێدا ناكرێت، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”به‌شێكی زۆری خوێندنگه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌ عه‌ره‌ب و توركمان نشینه‌كان كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كان ده‌ستكراوه‌ به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان و  ئه‌وان ته‌واو بونه‌و ده‌وامیان تێدا ده‌كرێت”.
حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵڵا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” له‌كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كاندا جیاوازی زۆر ده‌كرێت له‌ نێوان خوێندنگه‌ی گه‌ڕه‌كه‌ كوردی و توركمانی و عه‌ره‌بییه‌كان “، هاوكات راشیگه‌یاند:”بابه‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كان و دروستكردنیان به‌ سیاسی كراوه‌و جیاوازی زۆریان تێدا به‌دی ده‌كرێت”.

‌ 681 جار بینراوه‌
3/3/2018 9:57:45 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved