»  کوردستان
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوونی نه‌ماوه‌
ره‌وان تاڵیب


 بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ده‌ڵێت ده‌توانین بڵێین ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوونی نه‌ماوه‌و چۆڵكردنی شاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئه‌ڵماس فازڵ، بڕیارده‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”به‌پێی رێكه‌وتنه‌كان و به‌ڵینه‌كان بێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌مساڵدا شاری كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه‌”، ئه‌وه‌شیسخته‌ڕوو:”ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك توشی ئیفلیجی بووه‌و په‌كی كه‌وتووه‌، سێ خولی هه‌ڵبژاردنیشه‌ گۆڕانكاری تێدا نه‌كراوه‌ هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌”.
به‌وته‌ی بڕیارده‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك،  له‌ دوای رووداوه‌كانی ساڵی رابردوودا ده‌توانین بڵێین ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوونی نه‌ماوه‌ و هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامنادات، ئه‌وه‌ش زیانی زۆری به‌ر هاوڵاتیان گه‌یاندووه‌، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد:”چۆڵكردنی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ كارێكی ئاسانه‌و خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی شاره‌كه‌، به‌ڵام مانه‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كاره‌ نایاسایی و ناده‌ستوریه‌كان ئه‌ركێكی قورسه‌و ده‌بوو پێكه‌وه‌ بوینانه‌ بۆ ئه‌و كاره‌”. 
ئه‌ڵماس فازڵ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” چاوڕوان ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌هۆی ناته‌بایی كورده‌وه‌ زیان به‌ر كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نیش بكه‌وێت”. 
بڕیارده‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، وتیشی”له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی كورسییه‌كانی كه‌ركوك به‌ رێژه‌ی دانیشتوان كه‌ 13 كورسی ده‌مێنیته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵكو له‌سه‌ر دانانی ئه‌ندامه‌كانه‌ كه‌ تا چه‌ند كاران و ده‌توانن داكۆیكار بن”. 



‌ 830 جار بینراوه‌
3/3/2018 9:58:42 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved