»  کوردستان
پۆلیسی كه‌ركوك: مه‌رامی سیاسی له‌ پشت پڕوپاگه‌نده‌كانی شاره‌كه‌وه‌ن
ره‌وان تاڵیب


 شه‌وانه‌ پڕوپاگه‌نده‌و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتیانی كه‌ركوك دروستده‌كرێت و پۆلیسی كه‌ركوكیش ده‌ڵێت:” ده‌ست و مه‌رامی سیاسی له‌ پشت پڕۆپاگه‌نده‌كانه‌وه‌ن”.
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دڵه‌ڕاوكێ و ترس له‌ لای هاوڵاتیان له‌ رێگای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دروست ده‌كه‌ن و شه‌وانه‌ ته‌قه‌و پشێوی له‌ شاری كه‌ركوك ده‌نێنه‌وه‌، مه‌رامی سیاسیان له‌ پشته‌وه‌یه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”له‌ ئێستاداو له‌م بارودۆخه‌دا ناتوانین ده‌ستینشانی بكه‌ین كه‌ ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ له‌ چ پێكهاته‌و لایه‌نێكن”.
به‌وته‌ی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی كه‌ركوك، تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، به‌ڵام روونه‌ كه‌ مه‌رامی سیاسیه‌و هیچی دیكه‌، باسی له‌وه‌شكرد:”ئه‌و كه‌سانه‌ قه‌باره‌یان بچوكه‌و هاوڵاتیانی كه‌ركوكیش له‌ ئێستادا له‌وان گه‌یشتوون كه‌ ته‌نها بۆ پڕوپاگه‌نده‌ كاری ئاژاوه‌گێڕی ده‌كه‌ن”. 
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی كه‌ركوك ئاماده‌یی ته‌واوی ده‌ربڕیوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌ له‌لای ئێمه‌ نیه‌و چاوه‌ڕوانی بریاری هێزه‌ عێراقییه‌كانین”، وتیشی:”تاوه‌كو ئێستا هیچ كاتێك دیاری نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  دۆسیه‌ی ئه‌منی بدرێته‌وه‌ به‌ پۆلیسی ناوخۆی كه‌ركوك”. 



‌ 932 جار بینراوه‌
3/3/2018 9:59:21 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved