»  کوردستان
كه‌ركوك پێویستی به‌ (10-12) هه‌زار كارمه‌ندی سه‌ر سندوق هه‌یه‌
ره‌وان تاڵیب


 فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ هه‌رێمیش ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن 

 بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك، كۆمسیۆن  پێویستی به‌ (10-12) هه‌زار كارمه‌ند هه‌یه‌و كۆمسیۆنیش رایده‌گه‌یه‌نێت:” فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ده‌توانن ناوی خۆیان بۆ سه‌ر سندوق تۆمار بكه‌ن”. 
عه‌بدولباست ده‌روێش، لێپرسراوی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:” بۆ كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، شاری كه‌ركوك پێویستی به‌ (10-12) هه‌زار كارمه‌ند هه‌یه‌ بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”43 بنكه‌ی تۆماری ده‌نگدان له‌شاری كه‌ركوك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ  300 بنكه‌ی ناوه‌ندی ده‌نگدان و 2000 هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدانیش ده‌بێت”.
عه‌بدولباست ده‌روێش، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌وه‌ده‌كه‌ن فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ناتوانن ناوی خۆیان وه‌ك كارمه‌ند بۆسه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان تۆمار بكه‌ن و وتی:” فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانن فۆرم پڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ بوون به‌ كارمه‌ند له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، به‌ڵام مه‌رجه‌ فۆرمی خۆراكی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی هه‌رێم سه‌ربه‌ شاری كه‌ركوك بێت”.
عه‌بدولباست ده‌روێش، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”رۆژانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ناوی خۆیان تۆمارده‌كه‌ن له‌رێگای ئێنته‌رنێته‌وه‌ فۆڕم پڕده‌كه‌نه‌وه‌و راده‌ستی بنكه‌كانی ده‌نگدانی ده‌كه‌ن له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان و ئه‌وكات ده‌درێت به‌ كۆمسیۆن”، وتیشی:”تا ئێستا ژماره‌یه‌كی دیاریكراو نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناوی خۆیان تۆماركردووه‌و رێژه‌كه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ هه‌ڵكشاندایه‌”. 

 

‌ 957 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:00:08 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved