»  کوردستان
ته‌نها 40%ی ئاواره‌كانی خورماتوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌
ره‌وان تاڵیب




تا ئێستا 40%ی ئاواره‌كانی خورماتوو گه‌ڕانه‌وته‌وه‌و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ قه‌زاكه‌ ده‌كه‌ن و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:” به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گای حزبه‌ كوردستانییه‌كان هاوڵاتیان دڵنیایی زیاتر وه‌رده‌گرن”.
مه‌لا كه‌ریم شكور، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كانی خورماتوو كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو باره‌گاكانیان له‌ قه‌زاكه‌ ده‌كه‌ن”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”هاوڵاتیان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبه‌ كوردستانییه‌كان دڵنیایی زیاتر وه‌رده‌گرن بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان”.
به‌وته‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، تاوه‌كو ئێستا 40% هاوڵاتیانی كوردی خورماتوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ نێو ماڵه‌كانی خۆیان، هاوكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”كار بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانمان له‌ قه‌زاكه‌ ده‌كه‌ین و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بنكه‌ و باره‌گاكان ده‌كرێنه‌وه‌”.
مه‌لا كه‌ریم شكور، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”چه‌ند رێكارێكی یاسایی ماوه‌ تاوه‌كو باره‌گای یه‌كێتی له‌ خورماتوو بكرێته‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕَوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا كاره‌كان ته‌واو بن”، وتیشی:”له‌ ئێستادا كار بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت و به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی له‌ خورماتوو روویداوه‌ هاوڵاتیان پێویستیان به‌ كارتی بایۆمه‌تری نییه‌ بۆ ده‌نگدان”. 
هاوكات  لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌:” له‌ 3 بنكه‌ی ده‌نگدان كارتی هاوڵاتیانی كورد ده‌درێنه‌وه‌ تاوه‌كو بێبه‌ش نه‌بن له‌ده‌نگدان”.

‌ 876 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:01:39 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved