»  کوردستان
مه‌كته‌بی رێكخستن: په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ نه‌كراوه‌ بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌
ره‌وان تاڵیب


لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی راپۆرته‌كانیان ته‌واو كردووه‌، به‌رپرسێكی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت:” ئێستا هیچ لیژنه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكات بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌.
هه‌ڵۆ پێنجوێنی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا تایبه‌ت به‌ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”تا ئێستا هیچ لیژنه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌  داوای سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی مه‌كته‌بی رێكخستن بكات بۆ ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌م”، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:”كۆنفڕانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌ركی مه‌كته‌بی رێكخستنه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ لیژنه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكات بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌”. 
به‌وته‌ی جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان، لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی ده‌ڵێن راپۆرته‌كانمان ته‌واو كردووه‌و ئاماده‌ن، هاوكات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”كاری لیژنه‌كان و راپۆرته‌كان له‌لای مه‌كته‌بی رێكخستن نییه‌”.


 






‌ 885 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:02:12 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved