»  کوردستان
سه‌ردانه‌كه‌ی سوپاسالاری تورك په‌یوه‌ندی به‌ شه‌نگاله‌وه‌ هه‌یه‌
هه‌واڵ

پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو سوپاسالاری تورك به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غداو سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:”  سه‌ردانه‌كه‌په‌یوه‌ندی به‌ شه‌نگاله‌وه‌ هه‌یه‌”.
دوای سه‌ردانیكردنی وڵاتی ئه‌رده‌ن پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو خه‌ڵوسی ئاكار سوپاسالاری توركیا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غداو له‌ لایه‌ن عوسمان ئه‌لغانمی سوپاسالاری عێراقه‌وه‌ پێشوازی لێكرا، ئه‌مه‌ش دوای سه‌ردانێكی ئه‌لغانمی دێت بۆ ئه‌نقه‌ره‌.
سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری سه‌ردانه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ مه‌له‌فی توركیه‌وه‌ بۆ (هه‌واڵ) رایگه‌یاند:”ئه‌و سه‌ردانانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ شه‌نگال و ناوچه‌كانی بوونی په‌كه‌كه‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ وه‌كو پاداشتی هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا له‌ پرسی ریفرادۆم و پشتكردن له‌ پارتیی شه‌ریكه‌ بازرگانی و سیاسییه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌، به‌غدا به‌ڵێنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی سوپای توركیای له‌ناو خاكی عێراق داوه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ شه‌نگال.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا جگه‌ له‌ به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كان خه‌ڵوسی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ توركمانییه‌كانیشدا كۆبووه‌ته‌وه‌.
ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ردانی به‌رپرسه‌ حیزبی و ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كانی تورك بۆ عێراق به‌ گشتی و كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی زیادیكردووه‌، به‌ پێی زانیارییه‌كان ئه‌و سه‌ردانانه‌ په‌یوه‌ندی راسته‌خۆی به‌ پرسی كه‌ركوك و دژایه‌تیكردنی كورده‌وه‌ هه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا ئه‌و سه‌ركرده‌ توركمانیانه‌ له‌ هاتوچۆی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌نقه‌ره‌و تاران، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری زیاتری توركیاو ئێران.




‌ 1086 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:04:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved