»  کوردستان
پرسی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك دووبه‌ره‌كی ده‌خاته‌ ناو سه‌ركرده‌كانی پارتییه‌وه‌
هه‌واڵ

پرسی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری داهاتوو له‌  كه‌ركوك دووبه‌ره‌كی ده‌خاته‌ ناو سه‌ركرده‌ كه‌ركوكییه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.
تا ئێستا پرسی به‌شداریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركوك  له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ 15ی ئایاری داهاتوو بكرێت، به‌ ته‌مومژاوی ماوه‌ته‌وه‌، له‌ لایه‌كه‌وه‌ ئه‌و حیزبه‌ بڕیاری بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی جاڕداوه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌ پێی زانیارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژارده‌كان، پارتی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی له‌ كۆمسیۆن تۆماركردووه‌و هه‌موو رێوشوێنه‌ یاساییه‌كانی گرتۆته‌به‌ر بۆ به‌شداریكردن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان له‌ ناو لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه‌وه‌، بڕیاری مه‌ركه‌زی هه‌یه‌ كه‌ بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی ده‌نگ به‌ چه‌ند كاندیدێكی دیاریكراوی ناو لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی بده‌ن.
به‌ پێی دوا زانیارییه‌كانی (هه‌واڵ)ـیش پرسی به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك كێشه‌و دووبه‌ره‌كی له‌ نێوان سه‌ركرده‌ كه‌ركوكییه‌كانی ناو پارتی دروست كردووه‌و دوو رای جیاوازی دژبه‌ری له‌ ناویان دروستكردووه‌.
هه‌ر به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ كه‌ (هه‌واڵ) له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌ “ سه‌ڵاح ده‌لۆ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك - گه‌رمیانی پارتی و به‌رپرسه‌ دیاره‌كانی ناو ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌، پێیانوایه‌ بایكۆتكردنی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كه‌ركوك زیانی گه‌وره‌ی بۆ كورد و خودی پارتی تێدایه‌، له‌م بۆچوونه‌شدا تا راده‌یه‌ك پشتگیری محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی و ژماره‌یه‌كی دیار له‌ كارگێڕو ئه‌ندام لقه‌كانی كه‌ركوكی هه‌یه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا كه‌مال كه‌ركوكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و به‌رپرسی میحوه‌ری پێنجی رۆژئاوای كه‌ركوك، كه‌ به‌ بێ ته‌قه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ ناوچه‌كانی دوبزو كۆمپانیای نه‌وت كشایه‌وه‌و راده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كانی كرد، به‌ توندی دژی به‌شداریكردنی پارتییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ پارێزگای كه‌ركوك”. 
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بۆ (هه‌واڵ) ئاشكرا كردووه‌ كه‌ تاكو ئێستا له‌ لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و مه‌سرور بارزانی كوڕیه‌وه‌ بۆچوونه‌كه‌ی كه‌مال كه‌ركوكی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت. 


‌ 1075 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:04:57 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved