»  وەرزش
پاڵه‌وانێتیه‌كی بۆڵینگ بۆ كۆمه‌ككردنی (دیار عه‌بدولڕه‌حمان ) به‌ڕێوه‌ده‌چێت




هۆڵی بۆڵینگی سمایلاند له‌ شاری هه‌ولێر به‌ مه‌به‌ستی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌ بۆ یاریزانی دیاری كوردستان(دیار عه‌بدولڕه‌حمان)  پاڵه‌وانێتییه‌كی  بۆڵینگی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسان و ئه‌ندامانی  په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تری سیاسی وه‌رزشی  سازكرد.
له‌و رووه‌وه‌ حاجی ئاغا زراری سه‌رپه‌رشتیاری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆ (هه‌واڵ) وه‌رزشوتی:” به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانزانی هه‌ستین به‌ سازكردنی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ كه‌ ئامانج لێی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه‌یه‌ بۆ یاریزان( دیار عه‌بدولڕه‌حمان ) كه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه‌ “، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” هه‌ر به‌شداربوویه‌ك بڕه‌ پاره‌یه‌كی داوه‌ “.
حاجی ئاغا وتیشی:” وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تی  له‌ به‌رامبه‌ر یاریزانێك كه‌ 15 ساڵه‌ خزمه‌تی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات هه‌ستان به‌ ساز كردنی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ “.
حاجی ئاغا سوپاسی سه‌رجه‌م به‌شداربووانیشی كرد كه‌ به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یان چوون و كۆمه‌كیان پێشكه‌ش كردووه‌ .

‌ 963 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:12:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved