»  وەرزش
فێرگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ جامی خولی ( كه‌مال و جه‌نگی عه‌بدولخالق) به‌ده‌ستهێنا


ئێواره‌ی رۆژی 28/2/2018 و له‌ سه‌ر یاریگای سه‌نته‌ری لاوانی شۆریجه‌ دوا یاری پاڵه‌وانێتی هه‌ردوو خوالێخۆشبو ( كه‌مال و جه‌نگی عه‌بدولخالق) بۆ فێرگه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ سه‌نته‌ری لاوانی شۆریجه‌ به‌ به‌شداری تیپی (8 ) فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌كانی كه‌ركوك و كوردستان سازیكردبوو.
له‌ دوا یاری پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ هه‌ردوو فێرگه‌ی (چه‌مچه‌ماڵ و توركمان )  رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی  فێرگه‌ی (چه‌مچه‌ماڵ) و به‌ ئه‌نجامی  (2-سفر)گۆڵ كۆتاییهات.
 جێ باسه‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بۆ له‌ دایكبووانی (2000-2001 )بوو و فێرگه‌ی یانه‌كانی(خاك، هێرش، چه‌مچه‌ماڵ، شۆریجه‌، توركمان، باباگوڕگوڕ، ئه‌خا) به‌شداریان تێدا كردبوو .

‌ 733 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:13:15 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved