»  وەرزش
پاڵه‌وانێه‌تی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت


رۆژی 1/3/2018 و له‌ سه‌ر یاریگای تارتانی یانه‌ی خاك پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كه‌ركوك بۆ ئاستی ته‌مه‌ن 2003و به‌ره‌و ژوور  ده‌ستیپێكرد كه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی باسكه‌ی كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش كه‌ به‌ شێوازی خول  له‌ یه‌ك قۆناغدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و  یانه‌كانی ( خاك، قه‌ڵا، توركمان و سه‌وره‌ ) به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن ، ئه‌نجامی  به‌شێك له‌ یارییه‌كانیش به‌مشێوه‌یه‌ بوون: 
خاك 11 × سه‌وره‌ 14 خاڵ 
قه‌ڵا 32× توركمان  16 خاڵ .
 سه‌باره‌ت به‌ پاڵه‌وانیتیه‌كه‌ نوره‌دین عوسمان سكرتێری  یه‌كێتی باسكه‌ی كه‌ركوك وتی” پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ئامانج لێی بایه‌خدانه‌ به‌ ئاستی ته‌مه‌ن بچووكه‌كان كه‌ ده‌بنه‌ هۆی فراوان كردنی بناغه‌ی یارییه‌كه‌”.
وتیشی: “ یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌بێته‌ نوێنه‌ری كه‌ركوك له‌ سه‌ر ئاستی عێراق “.

‌ 700 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:13:47 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved