»  وەرزش
راهێنه‌رانی تایكواندۆی كه‌ركوك به‌شداری خولی راهێنانی ماسته‌رز ده‌كه‌ن





 وا بڕیاره‌ له‌ رۆژانی 5-10/3/2018 له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران خولی راهێنانی  ماسته‌رزی تایكواندۆ به‌ڕێوه‌بچێت و ژماره‌یه‌ك له‌ راهێنه‌رانی كه‌ركوكیش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ خوله‌كه‌، به‌هادین قادر راهێنه‌ری تایكۆاندۆی یانه‌ی شۆرجه‌، بۆ (هه‌واڵ) وتی:” خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی  نێوده‌وڵه‌تی تایكواندۆوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا زیاتر له‌ 200 راهێنه‌ر كه‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تیان  هه‌یه‌ به‌شدارده‌بن”.
وتیشی: “ بریاره‌ 50 راهێنه‌ر له‌ عێراق به‌شداری خوله‌كه‌ بكه‌ن كه‌ چواریان راهێنه‌ری شاری كه‌ركوكن  و بریتین له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ (گۆران عه‌بدولقادرو ته‌یمور ته‌حسین و ئه‌رجومان محێدین و به‌نده‌ “.
 ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:” خوله‌كه‌ كراوه‌یه‌ به‌مه‌رجێك به‌شدار بوو ده‌بێت خاوه‌ن پشتێنی 4دانی ره‌ش بێت و هه‌روه‌ها پله‌كانی سێ و دوو وه‌كو كوێگر ده‌توانن به‌شداربن “.





‌ 868 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:14:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved