»  وەرزش
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی خولی پله‌ دووی یانه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات


 به‌ ئه‌نجامدانی دوو یاری ئه‌مڕۆ ركابه‌رییه‌كانی خولی تۆپی پێی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات  كه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك به‌ به‌شداری هه‌شت یانه‌ سازیده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ خوله‌كه‌، سه‌عید نوری سكرتێری یه‌كێتی تۆپی پێی كه‌ركوك پبۆ (هه‌واڵ) وتی: “  خوله‌كه‌ بۆ هه‌شت یانه‌ی پله‌ دووی شاری كه‌ركوكه‌و یانه‌ به‌شداربووه‌كانیش دابه‌شی سه‌ر دوو گروپ  كراوه‌ن، گرووپی یه‌كه‌م یانه‌كانی (سۆلاف، سۆلافی نوێ، ئاڵتوون كۆپری و داقوق ) و گرووپی دووه‌م یانه‌كانی (بابه‌گوڕگوڕ، ئه‌خا، قه‌ڵا، پێشه‌وا ) له‌ خۆ ده‌گرێت “.
سه‌عید نوری ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:” پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ پاڵه‌وانێتی خولی یانه‌ پله‌ دووه‌كان له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كانی عێراق و پاڵه‌وانیان له‌سه‌ر شاره‌كانی خۆیان ده‌بنه‌ پله‌ یه‌ك “.

‌ 931 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:14:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved