»  شۆک
گه‌نجێك پاش دوو ساڵ له‌ مردنی ده‌بیت به‌ باوك




گه‌نجێكی هیندی تۆوه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گیرێت و دوای دوو ساڵ له‌ مردنی، له‌گه‌ڵ منداڵدانی ژنێكی تردا كرداری پیتاندنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، ژنه‌كه‌ دووانه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌ دنیاوه‌.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی بی بی سی ، دایكێك به‌ ناوی راجاشیر باتیله‌و پیشه‌ی مامۆستایه‌ و ته‌مه‌نی 49 ساڵه‌، دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی كه‌ ناوی براشامس-ه‌ دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بێت خه‌مباری دایده‌گرێت و بێهوا ده‌بێت له‌وه‌ی نه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی ببینێت، چونكه‌ كوڕه‌كه‌ی هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه‌ و نزیكبووه‌ له‌وه‌ ژیانی له‌ده‌ستبدات، ئه‌و دایكه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ تۆوی كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت و دوای مردنی له‌ پرۆسه‌یه‌كی پیتاندندا له‌گه‌ڵ هێلكه‌دانی خانمێكی ته‌مه‌ن 35 ساڵ به‌كاریده‌هێنن، دووانه‌یه‌ك له‌دایك ده‌بن.
دوای ئه‌وه‌ی براشامس ده‌چێته‌ ئه‌ڵمانیا بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماجستێر له‌ بواری ئه‌ندازیاریدا، له‌و وڵاته‌ و پاش چه‌ند ساڵێك پزیشكه‌كانی له‌ ساڵی 2013 پێیڕاده‌گه‌یه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مۆخ بووه‌.
دوای سێ ساڵ و له‌ 2016 ئه‌و كوڕه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی پزیشكه‌كان هیچ ده‌رمانێكی كیمیایی و تیشكی بۆ كاربهێنن، دایكی داوا ده‌كات تۆوی لێ وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی دوای مردنی خۆی منداڵه‌كانی ببینێت. به‌مه‌ش له‌م ساڵدا ئه‌و كوڕه‌ بووه‌ خاوه‌نی دوانه‌یه‌ك به‌ڵام پاش مردنی به‌ دوو ساڵ.

‌ 582 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:15:50 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved