»  باران
ژنانی سێ پارچه‌ی كوردستان گه‌یشتنه‌ پارچه‌ی چواره‌م




شاندی ژنانی سێ پارچه‌ی كوردستان كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی به‌رخۆدانی عه‌فرین چووه‌ بۆ رۆژئاوا، هه‌روه‌ها زنجیره‌ سه‌ردانێكی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانی ژنان له‌ رۆژئاوا ئه‌نجامدا.
رۆژی 25/2/2018 شاندی ژنانی باشور، باكور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گه‌یشته‌ شاری قامیشلوی كانتۆنی جزیره‌ و سه‌ردانی چه‌ند ناوه‌ند و رێكخراوێكیان كرد و له‌وێشه‌وه‌ بۆ عه‌فرین.
شاندی ژنانی باكور، باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ژنانی كوردستانن، له‌ ١٨ نوێنه‌ر پێكدێت، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوێنه‌رانی رژاك، كژار، ته‌ڤگه‌ری ئازادی، ژنانی زه‌رده‌شتی، ئه‌نستیتیوتی وۆرك، نه‌وه‌ی نوێ، هه‌ده‌په‌ و كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێرانین و رۆژی 24/2/2018 به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان به‌رێكه‌وتن و رۆژانی دواتریش چونه‌ عه‌فرین.

‌ 475 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:16:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved