»  هەمەڕەنگ
گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وتی ژێرئاوكه‌وتوو ده‌بینرێته‌وه‌


شوێنه‌وارناسانی مه‌كسیك له‌ گه‌ڕانێكی درێژخایه‌ن به‌ناوی "Gran Acuifero Maya” و به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان ئه‌شكه‌وتێكی گه‌وره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێسكه‌ په‌یكه‌ری فیل و لێزی (به‌كاوه‌خۆترین شیرده‌ری له‌ناوچوو) ده‌دۆزنه‌وه‌ به‌وه‌ده‌چێت له‌ سه‌رده‌می وشكه‌ساڵیدا له‌و شوێنه‌ جێگیربووبن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسورمانه‌ پاشماوه‌كانی په‌رستگای مایا له‌و شوێنه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می پێش شارستانیه‌ت و ئه‌و په‌رستگایه‌ له‌ هه‌مان شێوه‌و دیزاینی په‌رستگاكانی ئێستای مایا دروستكراوه‌. 
جیله‌رمودی ئه‌ندرا پسپۆری مێژووی دێرین و شوێنه‌وارناسی له‌ په‌یمانگه‌ی نیشتمانی مه‌كسیكی ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌رچی پێشتر شوێنه‌واری زۆرمان پشكنیوه‌و بینیوه‌ به‌ڵام ئه‌م شوێنه‌واره‌ زۆر تایبه‌ته‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ خاسیه‌تێك چونكه‌ هه‌ندێك شتی زۆر به‌ نرخیان تێدا دۆزراه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌ی هونه‌ری ناوازه‌و ده‌گمه‌ن دارێژراون". 
دورگه‌ی یۆكاتان ناوداره‌ به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زۆر په‌رستگای دێرینی مایای تێدایه‌و هه‌ندێك به‌ ته‌نها شوێنه‌واره‌كانیان ماون. 

‌ 494 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:19:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved