»  هەمەڕەنگ
گروپی موزیكی لوڕ گوڵی عه‌شق بڵاوده‌كاته‌وه‌


به‌رهه‌می گوڵی عه‌شق نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند بورهان محه‌مه‌ده‌ و كاری كلیپه‌كه‌شی له‌لایه‌ن گرووپی میوزیكی لوڕه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامه‌درێت. 
گۆڤه‌ند عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی گروپی موزیكی لوڕ، له‌ لێدوانێكیدا بۆ (هه‌واڵ)، رایگه‌یاند:”گوڵی عه‌شق نوێترین به‌رهه‌می گروپی موزیكی لوڕه‌ و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ بورهان محه‌مه‌د ئاوازی بۆ داناوه‌و هۆنراوه‌ی حه‌سیب قه‌ره‌داغیه‌ و دابه‌شكردنی موزیكی نزار زێوێیه‌”، ئه‌وه‌شیخسته‌روو:”وێنه‌گرتنی به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌ناڵی خاكه‌وه‌ بۆ كراوه‌و به‌ زوترین كات بڵاو ده‌كرێته‌وه‌”.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی گروپی میوزیكی لوڕ،له‌  به‌رهه‌مه‌كه‌دا موزیكژه‌نان به‌م شێوه‌یه‌ به‌شداربوون (نزار زێوێی - تار ، جه‌نگین جه‌مال- زه‌رب ، گۆڤه‌ند عه‌بدوڵڵا-عود ، كۆسار-فه‌تاح سه‌نتور ، ئه‌فشین به‌شیری-كه‌مانچه‌ ، شاتو خۆشناو-سه‌نتور ، نازه‌ بابان-ده‌ف )، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:”به‌رهه‌می گوڵی عه‌شق له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ به‌رده‌وامه‌كانی گروپی موزیكی لوڕه‌ بۆ زیندوراگرتنی هونه‌ری موزیكی كوردی و نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه‌ كه‌له‌ چوارچێوه‌ی كلتوری وڵاته‌كه‌ماندا ماونه‌ته‌وه‌و گوێگری تایبه‌تیان هه‌یه‌”.
گۆڤه‌ند عه‌بدوڵا، روونشیكرده‌وه‌:”چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌مان ئاماده‌یه‌ و به‌م نزیكانه‌ به‌ ئه‌نجامدانیان ده‌گه‌یه‌نین”.






‌ 590 جار بینراوه‌
3/3/2018 10:20:32 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved