»  کوردستان
 چوونە ناو زانكۆ لە كاندیدەكانی پەرلەمان قەدەغە دەكرێت




 وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق رێگە بە  كاندیدەكانی هەڵبژاردنەكان نادات هاتوچۆی زانكۆكان بكەن.
عەبدولڕەزاق ئەلعیسا لە كۆبوونەوەیەكی دەستەی را،  وتی:” زانكۆ دەبێت پابەند بێت بە تایبەتمەندی زانستی و ئەكادیمی و كە رێگەنادات هێمای غەیرە زانستی تیایدا سەرهەڵبدات بە تایبەت لەم ماوەیەی كە دیاردەكانی هەڵبژاردن ئاكتیف دەبن و ناكرێت ئەو شوێنانە بە مەبەستی سیاسی بۆ هیچ كەس و لایەنێك بەكار بهێندرێت”.
ناوبراو جەختیشیكردەوە لەسەر رۆڵی زانكۆكان لە پاڵپشتیكردنی كولتووری مرۆیی و مافەكانی مرۆڤ و كرانەوەی كۆمەڵەی مەدەنی و پێشكەشكردنی كایەی زانستی پێویست و هاوكات داوای لە زانكۆكان كرد پاڵپشتی دەوڵەت بكەن لە بنبڕكردنی گەندەڵی  كە هەڕەشە  لە كۆمەڵگەی رەسەن دەكات و بەرەو هەڵدێری  دەبات.

‌ 890 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:14:25 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved