»  کوردستان
لە سێ مانگی رابردوودا 80 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنانی كەركوك تۆماركراوە
 رەوان تاڵیب



 لە سێ مانگی رابردوودا هەشتا حاڵەتی توندوتیژی دژ بەژنان تۆماركراوە، بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی خێزان و منداڵ لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك دەڵێت:” هۆكارەكانی زیادبوونی توندوتیژییەكان دۆخی ئابوری و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانن “.
عەمید رزگار عەبدوللەتیف، بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی خێزان و منداڵ لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو رۆژی هەشتی مارس، رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان بەبەروارد بە ساڵی رابردوو روویان لە زیاد بوون كردووە”، ئەوەشیخستەڕوو”لەماوەی سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە 80 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنان تۆماركراون”. 
بەوتەی بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی خێزان و منداڵ لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك، لە ساڵی 2016 رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان زۆر بووە، بەڵام لە ساڵی 2017 ئەو رێژەیە بە رێژەی 10% رووی لەكەمیكردووە، هەروەها باسی لەوەشكر:” زیادبوونی توندوتیژیەكانی دژ بە ژنان دەگەڕێتەوە بۆ هۆكاری ئابوری و كەمدەرامەتی و هەروەها تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانیش هۆكارێكی گرنگی تری توندوتیژیەكانی دژ بە ژنان بوونە”.  
 



‌ 792 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:19:03 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved