»  کوردستان
پەرلەمان ئاگای لە قەرزی حكومەتی هەرێم نییە
 رەوان تاڵیب



 سەرۆك و جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاگایان لە بڕی قەرزە دەرەكی و ناوخۆییەكانی حكومەتی هەرێم نییەو قەرزەكانی عێراقیش بە 116 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت. 
ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات:" حكومەتی بەغدا نزیكەی (116) ملیار دۆلار قەرزارەو سەرۆك و جێگری لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانیش دەڵێن نازانین حكومەتی هەرێم چەندە قەرزارە.
بەپێی راگەیاندراوێكی جەبار ئەلعەبادی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قەرزە دەرەكییەكانی حكومەتی عێراق نزیكەی 56 ملیار دۆلارە كە 41ی قەرزی دەرەوەی یانەی پاریسەو و نزیكەی 60 ملیار دۆلاریش قەرزی ناوخۆییە كە لە سێ ساڵی رابردوودا بەغدا بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرو نەفەقەی تەشغیلی بووە.
سەبارەت بە قەرزی حكومەتی هەرێمیش هەندێك راپۆرتی نافەرمی باس لە  24 بۆ27 ملیار دۆلار دەكەن و حكومەتیش هیچ داتایەكی نەخستووەتەڕوو، بەڵام عەلی حەمە ساڵح جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بۆ (هەواڵ) وتی " لە هیچ شوێنێكی دونیا نەبووە حكومەت قەرزەكانی بشارێتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم هیچ زانیارییەكی لەو بارەیەوە نە بۆ پەرلەمان نە بۆ رای گشتی ئاشكرا نەكردووە".
لەسەر هەمان پرس، (هەواڵ) پەیوەندی بە د.عزەت سابیر سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانەوە كردو ئەویش هەمانشێوەی جێگرەكەی وتی "هیچی لەبارەوە نازانم".

‌ 823 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:20:37 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved