»  کوردستان
زۆربەیان توركن.. (1000) مناڵ و هاوسەری داعشە بیانیەكان لە عێراق ماون



زیاتر لە هەزار هاوسەرو و مناڵی داعشەكان لەدوای شكستخواردنیان لە عێراق لە ئابی 2017ـەوە لە عێراق بەجێماون و هەندێك لە ژنەكانیش دراونەتە دادگا.
لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ماوە بەماوە سەردانی ئەم خێزانانە دەكات و توانی هەندێك یارمەتی مرۆییان بكات و پەیوەندی بە خێزانەكانیانەوە یان بەرپرسانیانەوە بكات لە وڵاتی خۆیاندا.
پیتەر ماورێر سەرۆكی لیژنەی خاچی سوور بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:” مەسەلەی جەنگاوەرە بیانیەكانی سەر بە داعش كەیسێكی ئاڵۆزە بەتایبەت مانەوەی خێزانەكانیان لە عێراق، لیژنەكە بەهاوكاری دەسەڵاتدارانی عێراق چەندین جار پەیوەندی بەو خێزانانە كردووەو هاوكاری كردوون و تەنانەت پەیوەندی بە كەسوكاریانەوە كراوە لە دەرەوەی وڵات، زۆربەی ئەو خێزانانە توركن و هاوبار فەڕەنسی و ئەڵمانی و وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەتی جارانیان تێدا هەیە وەك تاجیكستان و ئازەربیجان و رووسیا. 
پیتەر ماوریر  لە سەردانێكی بۆ پارێزگای ئەنبار وتی:” هەستكردن بە نائومێدی بەهۆی دابڕانیان لە كەسوكاریانەوە خێزانەكانی تەواو ماندووكردووەو هەمیشە دەپرسن دەبێت چارەنووسیان چی بێت و كێ لە بە بارمتەكردنیان بەرپرسەو چارەنووسیان بەچی دەگات”. 
چاودێرانی سیاسی دەڵێن :” ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی چوونیان بۆ ناو ریزەكانی داعش دەگاتە نزیكەی (20) هەزار كەس، و هێشتا مەترسی راستەقینەن بۆ سەر ئاسایشی عێراق بەڵام دەسەڵاتی عێراقی بە شێوەیەكی فەرمی ئاشكرایان ناكات.  

‌ 857 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:23:23 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved