»  باران
داوای گەڕان بەدوای ژنە ونبووەكانی ئێزیدییەكان دەكرێت





لیژنەی كاروباری ژنان لە پەرلەمانی كوردستان، داوا لە كونسوڵی وڵاتان لە هەرێم دەكات، بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ژنە ونبووە ئێزدییەكانی شەڕی داعش بكەن.
رۆژی 6/3/2018، لەنێو بینای پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەك لە نێوان لیژنەی كاروباری ژنان لە پەرلەمان و نوێنەرانی كونسوڵخانەی وڵاتان لە كوردستان ئەنجامدرا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ژنانی ونبوی شەڕی داعش.
دوای كۆبوونەوەكەش ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆكی لیژنەی كاروباری ژنان لە پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داوامان كردووە هەوڵبدرێت بۆ دۆزینەوەی ئەو ژنانەی كە لە چوارچێوی پرۆسەی ئازادكردنی موسڵ و شەڕی دژی داعش بێ سەروشوێنن و چارەنوسیان نادیارە.
راشیگەیاند: تا ئێستا نزیكەی سێ هەزار ژن و منداڵی ئێزدیی لە ئەنجامی شەڕی داعشدا ونن و هیچ هەواڵێكیان نییە.

‌ 429 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:39:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved