»  باران
داوای لێپێچینەوە لەسەر بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆی باندە لەشفرۆشیەكە دەكرێت



 
لە چەند خۆپیشاندانێكدا كە لە شاری سلێمانی و لە شاری هەولێر ئەنجامدران، كۆمەڵێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و چالاكانی بواری ژنان و پارێزەران دژی بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیین كە لەلایەن كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە نارەزاییان دەربڕی و داوای لێپێچینەوەی توند دەكەن.
لەو خۆپیشاندانانە كەلە 4/3/2018 ئەنجامدران یاداشتی رێكخراوەكان، خوێندرایەوە و تێیدا ئیدانەی بڵاو بوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە كرا، ئاماژە بەوەش كرابوو:” ئەو كارە كارێكی نا مرۆڤانەیە و سوكایەتی بە كەرامەتی مرۆڤەكان دەكات و دەبێت هەرچی زووە حكومەت هەوڵی سڕینەوەی ئەو گرتەیە لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بدات و لێپێچینەوەش لەگەڵ بڵاوكەرەوەكەی بكات. 
لەرۆژانی رابردوودا، گرتە ڤیدیۆیەك لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە كە تێیدا دانپێدانانی كۆمەڵێك ژن و و پیاو تێیدا دەردەكەون كە بەگوێرەی گرتەكە بێت ئەوانە لەشفرۆش و لەشكڕبن و منداڵیش لەو دیمەنەدا دەردەكەوێت و لەو گرتەیە پرسیاریان لێدەكرێت كە ناویان چیە و خەڵكی كوێن و كە ئایا ئەو كارەیان ئەنجامداوە و بەڕونیش بێ سانسۆر روخساری كەسەكان لە ڤیدیۆكەدا دیارن و ئەم روداوەش بووە هۆی ناڕەزایی خەلكی.







‌ 758 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:41:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved