»  وەرزش
كیك بۆكسەكانی كوردستان بانگهێشتی پاڵەوانێتییەكی جۆرجیا دەكرێن




چالاك مەحمود راهێنەری هەڵبژاردەی كێك بۆكسینگی كەركوك  بانگهێشتنامەیەكی ئاراستە كراوە  بۆ بەشداریكردن  لە پاڵەوانێتییەكی كیك بۆكسینگ كە لە وڵاتی جۆرجیا بەڕێوەدەچێت.
 سەبارەت بە پاڵەوانیتیەكە چالاك مەحمود بۆ (هەواڵ) وتی " لە رێگەی رێكخراوی W.P.K.1 بانگهێشتانامەیەكم ئاراستە كراوە بۆ ئەوەی وەك راهێنەرێك بە یاوەری هەڵبژاردەی  كوردستان بەشداری لە  پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتی بكەین كە لە وڵاتی جۆرجیا بەرێوەدەچێت”.
وتیشی “ بۆ ئەم مەبەستە دەستمان بە ئامادەكارییەكان كردووە بۆ دەستنیشانكردنی (11 ) یاریزان بۆ هەڵبژاردەكە”.
 ئەو راهێنەرە ئەوەشیخستەڕوو:” لە ئێستادا (6) یاریزانی لە شاری كەركوك  دەستنیشانكردووە بۆ راهێنان دواتر لەگەڵ یاریزانانی تری كوردستان باشترینەكانیان دیاری دەكەین “ چالاك ئاماژەی بۆئەوەشكرد:”گرفتی سەرەكیان كە ڕەنگە ببێتە ریگر لە بەشداریكردن دەستەبەركردنی ڤیزایە  كە بە ئاسانی نادرێتە كەسانی عێراقی”.


‌ 1006 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:46:51 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved