»  وەرزش
هەڵكەوت رەئوف: هەموو وەرزشێك هێمایەكە بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان و هەموو سنورەكان دەبڕێت
ئا/هۆشیارجەمال


هەڵكەوت ڕەئووف ئەحمەد یاریزانی دیاری یانەی وەرزشی بازیان، باس لە ژیانی وەرزشی خۆی دەكات و پێیوایە وەرزشی كوردستان و بەتایبەتیش پارێزگای سلێمانی نەك بەرەو پێش نەچووە بەڵكو بەشێوەیەكی زۆر بەرەو پاشەكشێ رۆیشتووە.
*پێناسەی وەرزش لای تۆ چیە؟
- وەرزش مانای ژیان دەدات لەلای من بەهەموو وەرزشێك هێمایەكە بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان و هەمووسنورەكان دەبڕێت .
* ئاستی بەرەوپێشچونی وەرزش لە كوردستان چۆن دەبینی؟
- وەرزشی كوردستان و بەتایبەتیش پارێزگای سلێمانی نەك بەرەو پێش نەچووە، بەڵكو بەشێوەیەكی زۆر بەرەو پاشەكشێ رۆیشتووە، ئەمەش زیاتر بەهۆی ئەو بارە ناهەموارەی كە هەرێمی كوردستانی تێكەوتووە، بەڵام ئەم دۆخە مانای وەستانی وەرزش نیە و یانەكان زۆربەیان بەردەوامن.
* تۆ یاریزانێكی هێڵی بەرگری وەك ئەزموون سودت لە كام یاریزانی جیهانی بینیوە؟
- من تێبینی بەشێكی زۆری یاریزانە جیهانیەكانم كردووەو سودم لێی وەرگرتووە، بەڵام زۆر سەرسامم بە (فلیپ لام)ی ئەڵمانی.
* تۆ وەك یاریزانێكی یانەی وەرزشی بازیان كە لە ئێستادا بەشدارە لە خولی پلە دووی كوردستان، چۆن ئامادەكاریتان كردووەو ئامانجتان چیە؟
- ئێمە وەكو یانەی وەرزشی بازیان نزیكەی دوو مانگە دەستمان بەئامادە كاری كردووە، ئامانجمان سەركەوتنە بۆ ڕیزی پلە یەكەكانی كوردوستان.
* ئایا وەرزش بۆتە سەرچاوەی بژێوی بۆ یاریزانان؟
- نەخێر بەهیچ شێوەیەك وەرزش نەبۆتە سەرچاوەی بژێوی  بۆیاریزانان.
*ئەم ساڵ لە  بەشێك لە یارییەكانی خولە جیاوازەكانی كوردستان بەشێكێ زۆری هاندەران دەبینرێ بۆچوونت لەمبارەیەوە؟
- ئەمساڵ زۆرێك لەیانە بەشداربووەكانی خولە جیاوازەكان یانەی قەزاو ناحیەكانن لەكوردستانیش بەگشتی قەزاو ناحییەكان هاندەرەكانیان بە جۆش وخرۆشن و جوانییەكی زۆر بەیاریگاكان دەبەخشن و هاندەرێكیشە بۆ یاریزانەكان.

‌ 904 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:48:13 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved