»  شەکری تاڵ
دوای ریفراندۆم چی ترمان دۆڕاندوە؟




ئەوەی ئێمە دۆڕاندمان ڕیفراندۆم  لە خاك و نەوت گرنگترە ئەوەیە ئێمە تاكی كوردیمان دۆڕاندوە ، هیوامان بە ئایندە دۆڕاندوە، چونكە ئێستا زۆر كەم لە خەڵكی ئێمە كوردانە دەدوێن و كوردانە بیردەكەنەوەو كوردانە هەوڵدەدەن  . دەكرێ خاك وەرگرینەوە، بەڵام كەی ؟ 
ئەو كاتەی ئومێد دەگێڕینەوە و هیوا دروست دەكەینەوە ، ئەویش بە دروستكردنەوەی تاكێكی خەمخۆر ئەكتیڤ و هۆشیار،  ئەمەش كاری لێبڕاوانەو بەردەوام و درێژخایەنی دەوێت . سیاسییەكانــــی ئێمە بیرێكیان لە مێشكــــی تاكی كوردا چەسپاند كە هەمیشە نەوەی دوای راپەڕین ئینتماو باوەڕی بە خاك و نیشتمان مێژووێ خۆی نەبێ ئەوانەی جڵەوی حوكمڕانی ٢٧ساڵەیان لە دەست بوو جگە لە پڕكردنی گیرفان و تاڵانكردنی سەرمایەی ژێرزەوی و سەر زەوی و برسیكردنی خەڵك هیچ كات هەوڵیان نەداوە كە تاكی كوردی ئینتمای بە خاك و نیشتمان هەبێ. ئێمە گەر ئاوڕێك لە مێژووی گەلانی جیهان بدەینەوە ئەوە دەبین كە ئەو گەلانەی سیاسییەكانیان تاكی وڵاتەكیان پشگوێ خستوەو هەوڵی بە رۆشنبیركردنی نەداون، بەردەوام تووشی شكست و داڕوخان بوونە هەر چەندە لە ئەو پەڕێ هێزیشدا بووبێتین. لەسەرەتای سەدەی چواردەهەمی پێش زایندا ئیمپراتۆری چین (شـــی هوانگ دای) پلانی دانا بۆ بە دروستكرنی دیوارێك (شورا) بۆ وڵاتی چین بۆ پارستنی وڵات لە هێرشی داگیركەران بەڵام چین لە دوای شوراكە سێ جار داگیركرا، چونكە ئیمپراتۆریەتی چین توانیان دیوار دروست بكەن بە دەوری چیندا بەڵام نەیاتوانی مرۆڤی چینی دروست بكەن، بۆیە داگیركەران زۆر بە ئاسانی هەر سێ جارەكە توانیان پاسەوانانی دەروازەكانی دیوارە مەزنەكەی چین بكڕن و چین داگیر بكەن.
پوختەی مەبەست ئەوەیە  دەبێ بیرمەندان و ڕۆشنفكرانی ئەم وڵاتە لە خەمی دروستكردنی مرۆڤی كوردیدابن، چونكە چیتر ئەم گەلە باوەڕی بەم نوخبە سیاسیە نیە كە جلەوی رابردویان دابوو بە دەسیانەوە بۆیە، دەبێ ئێمە فێری ئەوە بكرێین كا ئازادیش وەكو نان و ئاو گرنگە بۆ ئینسان . ئێمە چونكە قەت ئازاد نەبووین هەست بە زیانەكانی لەدەستچونی ئازادی ناكەین، ئەویش بە گۆڕینی ریشەیی  لەفەلسەفەی پەروەردەو فەلسەفەی حوكمڕانی دەكرێ كە ئەوەی دووەمیشیان پەیوەستە بە گۆڕینی یەكەمیان .
 ئیمزا
یوسف تەها 

‌ 1589 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:52:48 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved