»  هەمەڕەنگ
بە تاخمە ددانەكانی چووە لیستی گینسەوە




دوای پێنج ساڵ لە نمایشكردنی گۆرانییەك لە فیدیۆكلیپێك بە ناوی “dark horse” كایتی پێری (katy perry)  ئەستێرەی ناوداری جیهانی تەمەن 33 بەهارە لە رێگەی راگەیاندنەكانەوە بەهۆی تاخمە ددانەكەیەوە چووە ناو لیستی گینس بەوەی نرخی ئەو تاخمە گرانبەهاترینە لە جیهانداو دەگاتە نزیكەی یەك ملیۆن دۆلاری ئەمریكی. هاوبار كایتی بەهۆی دەركەوتنی لە كلیپێكدا لەسەر ماڵپەری یوتۆپ بە جلی فیرعەونیەوە زیاتر لە یەك ملیار بینەری هەبووە. 
جێی باسە دۆرفمان (Dorfman) كە لە بەرنامەی (Extreme Makeover)  دەردەكەوێت و دیزاینەری تاخمی ددانە و بە هاریكاری لەگەڵ تاقیگەی (DaVinic ) و (XVI Karat)  تاخمی دانیان بۆی دروستكردووە. 
ئەمە یەكەم جاری نییە كە د. دۆرفمان بچێتە ناو لیستی گینسەوە، پێشترو ساڵی 2010 لە دوای بەشداریكردنی لە كاری خێرخوازی و لە بەرامبەریشدا كاتی پێری بە چەندین هۆوە چۆتە لیستە جیهانیەكان كە گرنگترینیان بە هۆی 100 بینەرەوە چووە سەر تەختی تویتەر.

‌ 553 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:55:18 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved