»  هەمەڕەنگ
ژەهری دووپشكە چارەسـەری نەخۆشــیەكانـە




زانایانی كۆلێژی بایلۆری ئەمریكی دەڵێن ژەهری دووپشكە وێرای ئەوەی كوشندەیە دەكرێت چارەسەری چەندین نەخۆشی و بە تایبەت رۆماتیزمی خوێن جۆری (رۆماتیۆد)ـی پێ بكرێت بەبێ ئەوەی هیچ كاریگەرییەكی لابەلای لێ بكەوێتەوە، ئەم دۆزینەوەیەش لایەنی پزیشكی دەگەیەنێتە چارەسەری ئازاری رەقبوونی كركراگەی ئەژنۆو مەچەك و ئانیشك كە بەهۆی نەخۆشیەكانی رۆماتیزمەوە سەرهەڵدەدەن.
كریستۆن پیتۆن ژنە پرۆفیسۆر لەبواری فیزیای جەستەیی لە كۆلێژی بایلۆر روونی كردەوە، ئەم نەخۆشییە هۆكارەكەی نەمانی بەرگری لەشە بەرامبەر بە شێ و سەرماو دەبێتە هۆی پەككەوتنی ماسولكەی جومگەكان و هەوكردنی جەستەو بە بەسەرچوونی تەمەن تواناكانی جووڵەی ئەندامەكان روو لە كەمی دەكەن.
بۆیە زانایان بیر لە میكانیزمێك دەكەنەوە بۆ شیكردنەوەو سووككردنی ژەهری دووپشكەو بەكارهێنانی وەك دەرمان لەو بوارەدا، چونكە ئەو ژەهرە ئەگەر بە خەستی بەكار بهێنرێت دەبێتە هۆی لەناودانی مرۆڤ.    


‌ 453 جار بینراوه‌
3/10/2018 10:55:58 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved