»  پەڕەموچ
پەیام
شعرەكانی دڵ (پەری قەرەداغی)



لەم زەمانەكێ وەكومن خاكی خۆیی خۆش ویستوە
ئەشكی سوری شەوانە بۆ شەهیدەكانی رشتوە

مـن لە یادی راپە رینـدا بەخـوێن چـاوانـم رشتوە
ڕاپەرینێكی نوێم دەوێ رۆحی خۆمم نە ویستوە

لە خاكی دڵی مامە گیان ئاگری نەورۆز ناكرێتەوە
ئیتـر بەهـارم بۆچـیە باشـۆڕش هـەر نـوێ بێتـەوە

هەستن لەخەو شەهیدەكان باڕۆح بە بەرتان بێتەوە
سەردەربێنن لەگڵ كۆتان ئۆمێدێك بۆگەل دێتەوە

شەهیـد ئارامی سەركردە رابەری شـۆڕشە كەمانی
شەهیدحەمەڕەشی گەرمیان هێمای گیانی بەرخوردانی

مامـە ریشـەی گــڕو تینــم تـرسێنـەری دوژمـنانـم
شێركۆو خالیدگەرمیانیەكەم حسێن مەنسوری چاوانم

هاوڕێ یانی پێشمەرگەتان خاك پارێزی قارەمانم
ڕێبازی ئێـوە بەر نادەن خۆ بەخشـانی كوردستانم

بۆ ئارامی و گێڕانەوەی شـكۆ بۆ گیـانی شەهیدان
خەبات و راپەرین مەوێ لە دەڤەری لانە ی شێران

ئاگری نەورۆز خامۆشبێ لەناو قودسی كوردستانم
مەشخەڵی ئاگرم ناوێ لە ناوچە كانی كوێستانم

‌ 778 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:29:07 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved