»  پەڕەموچ
ماڵئاوایی شورایەكی راست و چەپە
جمعە رجب

لەخامۆشی شەوا.. 
زەمەن لە سووڕانەوەی رۆحی خۆیدا
 مل بە زەمەنەوە دەنێت و تەمەن دەكێڵیت،
هەنگاو بە هەنگاو 
چەند بڕگەو تابلۆیەك 
حەسرەتێكی تاسەر قەتیس 
دەبەخشێتە رۆح و 
پێیان وتم : ئەوە سەرم 
لەناو هەموو رەنگەكانا تەمی ئەم سەرە بڕوێنە. 
هەر رۆیشتم و 
لەگەڵ كۆچی پێشوەختەی خەما
سەری خۆم بەخشی بە دەستەكانی و 
خەونە هەڵبزركاوەكانی پریاسكەی یادەوەری 
نهێنی شەوانە بە تاعەتیخوا دەزانن. 
هاورێی بێ سەر 
دەستەكانی دەخاتە ناو دەستم و
 ئەمڕۆ ئاودێریسەفەرنامە
رۆحێكی ماندووتر لەجارانی و 
مۆتەكەیەك لە تارمایی 
پەڵپمان لێدەگرێ.. 
بەتەنیایی دەسووتێن و لەناو دڵما 
زەمەنی منیش رێبوارێك بوو.. 
تۆ بە تەنیایت و ناونیشانی تەمەنم هەڵدەپاچی
دەبینی 
لە بێشەلانی پەرستگاكان خواپەرستی من و تۆ.. 
چاوەكانی لەخوا نەترووكاند، 
لە تەنیباییم رادەمێنی.. 
ئاونگی سەرپەرەی نركەی دەروون 
بەباڵای زەمەنا هەڵچووە
ژانێكی قووڵ بەربۆتە ئەم تاریكییە 
چ دونیایەكی سادەیە 
مەرزی ئاسمان تۆی لێ وندەبێت
لەژێر پێی كوشتنی مرۆڤ 
ئەم زەمەنە پڕ تاوانە گینگڵ ئەدا.. 
منیش هەرگیز ناكرێ 
كرنۆش بۆشەپۆلەانی دەریا ببەم 
كاسەسەری تەریوەكە 
باڵی تارمایی شورای هەنگاوێكی رووتەڵەیە. 
هاتووم و هێشتا 
زەنگی دڕندە چاوی لە شەو نەترووكاندووە 
داستانی ئەم سەدەیە لێوانلێوە لەپرسیار
تەمەن كورتەو 
نەكەی نهێنی داچۆڕانی ئەستێرە بۆكەس بدركێن 
ماڵاوایی شورایەكی رەست و چەپ 
لەژێر پرووشەی تەمەن 
سەری غەریبی هەڵدەگرێ
داناسەكنێ و جێم دەهێڵێ.

‌ 479 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:30:14 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved