»  پەڕەموچ
روانگە
ستار ئەحمەد

روانگە

لەدونیای جەنجاڵی رەنگوبۆدا
رێگاكان جوودان
بەرەنجامەكان نامانگەیەننەیەك
بۆیەماندوو
بەسەر پردی خۆزگەكاندا
رۆژانەچەندین جار سەنگەر دەبەستین
دەمانەوێ بەهێشوەرازی مەرازەكانمان بگەین
خەمێك شەوانەخۆی دەكات بەرۆحماناو
بارخانەی لێدەخات
شیرینەوەك قاقای مناڵو
تاڵەوەك ئەو رۆژانەی راپێچیان كردین
لەنێوانی تاڵییو شیرینیدا
بوونو نەبووندا... هەمیشەهەڵدێین
ناگەین بەو نیازەی ئارامگەیەك بێت
بۆ دڵنەوایی دوا هەنگاومان،
كەتاریكی دەكشێ
ئیتر بەسەر عومری خۆماندا باز ئەدەین
باڵێك نییەبمانفڕێنێ
ئاسمانێك نامانگەیەنێتەخۆی
تەنها خاكی شیرین
وەك دایكێكی باڵا
وەكو ئاڵایەكی نیان
دەبێتەنسێی پشوودانمان
لەحەسرەتی ئاڵو واڵایی ژیاندا
لەرەنگەكان ورد دەبینەوە
نەپەلكەزێرینەیەك لەنیگامانا روانگەكان جوان دەكا
نەهاوارێك نركەمان بەگوێی ئەواندا دەدات
ئەوانی دیوی تاریكی ئێمە
ئێمەی پرشنگی رچەڕێی شەوەكانیان
لەكێ بدوێین..؟
 ئەو شەپۆلانەی دووی كەوتین
جێیان هێشتین
ئەو كەنارانەی كەسكییان  پێ بەخشین
مشتێك ژیلەمۆو
خەرمانێك تەنی داگیرساوو
خاكێكی جەرگ سووتاویان پێ رەوا نەبینین
چی هەڵبژێرین
لەنێوانی خوێنو ئاسۆ..
چەكو قەڵەم..
شەو و رووناكیا
زەحمەتەراپرسی ترپەی دڵەكان بكەین
لەخۆمان وردنەبینەوە
ئاخر كەی...؟
 پروسكی جەستەمان ئەدۆزینەوە
هەتا بتوانین گیانی بەبەردا بكەین،
هەتا بتوانین 
ناوێك بۆ خۆمان هەڵبژێرین و 
ئاسمانێك بەبەری دایكمانا بدوورین؟!

‌ 713 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:31:28 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved