»  باران
بۆ یەكەم جار پلەی سەرۆكی پۆلیسی فیدڕالی بە ژنێك دەبەخشرێت



جەستن ترەودۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا هەفتەی رابردوو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا پۆستی سەرۆكی پۆلیسی فیدرالی وڵاتەكەی بە ژنێك بەخشی و بەمەش بریندا لوكی وەك یەكەم ی ژن بۆ ئەو پۆستە لە جیهاندا دیاریكرا.
ترەودۆ لە وتەكانی ئاماژەی بەوەدا ئەو خانمە تەواوی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی پێشوی پۆلیسی فیدرالی وەردەگرێت و ئەو خانمە پَشتریش رۆڵی كاریگەری هەبووە لە وانەبێژی پۆلیسی بۆ كچانی تازە دامەزراو و هەروەها یەكێكە لەوانەی ئاشتەوایی دانیشتوانی بەلاوە گرنگ بووە و گرنگی بە یەكسانی هەردوو رەگەز دەدات.
برینداش لوكیش وەك سەرۆكی تازەی پۆلیسی فیدراڵی كەنەدا دەڵێت: كاردەكەین لەسەر ئەو كێشانەی پێویستیان بە چارەسەرە و هەوڵدەدەین ناوی پۆلیسی فیدڕاڵی پاكبكەینەوە كە لەم ساڵانەی كۆتادا بە هەبوونی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی و جیاوازی رەگەزی ناوی دەركردووە.

‌ 423 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:34:05 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved