»  باران
مانگرتنی ژنێكی ئێرانی لە زیندان ئامنستی ئینتەرناشیناڵ دێنێتە دەنگ




ژنە نووسەرێكی زیندانیی لە ئێران، زیاتر لە 40 رۆژە بەردەوامە لە مانگرتن لە خواردن و دۆخی تەندروستی تێكچوە بۆ ئەو مەبەستەش رێكخراوی ئامنستی ئینتەرناشناڵ نیگەرانی دەربڕیوە.
لە راپۆرتێكی ئامنستی ئینتەرناشناڵ لەرۆژانی رابردودا هاتوە، ئەوان نیگەرانی دەردەبڕن لە بارەی دۆخی تەندروستیی گۆڵڕوخ ئیرایی و ئاتێنا دائیمی و داوای دەستبەجێ ئازادكردنی ئەو ژنانە دەكەن.
 لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، كە دۆخی تەندروستی ئەو دوو ژنە زیندانییە لە زیندانی شاری (رەی) لە قەرچەكی وەرامین-ی سەربە تاران ناجێگیرە و ئەوان نەدەبوو هەر لە سەرەتاوە زیندانی بكرێن و رەفتاری نامرۆیانەو توندوتیژیان لە بەرامبەردا ئەنجام بدرێت.
گۆڵڕوخ ئیرایی ژنە نوسەرێكی ئێرانییە، بەهۆی نووسینی چیرۆكێك لە بارەی بەردەبارانكردنی ژناندا بە شەش ساڵ زیندانی سزادراوە و ئاتێنا دائیمی، چالاكوانی سیاسییە، كە حەوت ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و بەهۆی مامەڵەی خراپی زیندانەوە مانگرتن لە خواردنیان راگەیاندو ئەگەرچی بەهۆی دۆخی تەندروستیەوە ئاتێنا مانگرتنی شكاند، بەڵام گوڵڕوخ بەردەوامە و تەندروستیان ناجێگیرە.

‌ 703 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:34:38 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved