»  باران
بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە كۆمەڵێك چالاكی لە كەركوك بەڕێوەچوون




لەچوارچێوەی كاروچالاكیەكانیدا لقی كەركوكی كۆمەڵەی هیوای عێراقی بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوامیان بە چەند چالاكیەكدا. چالاكییەكانی لقی كەركوكی كۆمەڵەی هیوا خۆی لە كۆڕو سیمینارو پێشانگەی كاری ژنان و گردبوونەوە بینییەوەو لەو چالاكیانە بە دروشمەكانی (هەشتی مارس سیمبولی تێكۆشانی ژنانە لە پێناو ئاشتی و ئازادی، ژنانمان دروستكەری ئاشتی و یەكسانین، پێكەوە دژی خۆكوشتن... و هتد) بە هاوكاری رێكخراوی ئۆكسفۆم-ی جیهانی و چەند رێكخراوێكی تری كەركوك بەردەوام بوون.
لەو چالاكیانەدا تیشك خرایەسەر مافەكانی ژن و ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەریان ودەكرێت و  ئامانجیش لێی گرنگیدان بوو بەو چینەو دەرخستن و روونكردنەوەی تواناكانی ژنان بۆ رای گشتی و كۆمەڵگە.
‌ 881 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:35:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved