»  شۆک
ریزبەندی 10 لەو وڵاتانەی تێیاندا هاورەگەزبازەكان دەكوژرێن
ئا / كؤمةلآيةتي




هاوڕەگەزبازی لەنێوان نێرینەكان بە تایبەت تەمەنی گەنجی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، لەبەرئەوەش كاردانەوەی سەخت و توند بەرانبەری دەگیرێتەبەر، بەتایبەت كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی.
لێرەدا ریزبەندی ئەو 10 وڵاتە دەخەینەروو كە هاورەگەزبازی تێیدا سزاكەی مردن و دەكوژرێن:-

1 -یەمەن: 
بەپێی یاسای سزادانی ساڵی 1994ی ئەو وڵاتە، سزای پیاوانی ژندار لەسێدارەدانە ئەگەر بەهۆی پەیوەندی سێكسی هاوڕەگەزییەوە دەستگیركرا، پیاوانی بێ ژن و گەنجانیش سزای جەڵد یا بەندكردن وەردەگرن كە بەندكردنەكە لە ساڵێك كەمتر نەبێت، ژنانی هاوڕەگەزبازیش سزایەك وەردەگرن كە دەگاتە حەوت ساڵ بەندكردن.

2 -ئێران:
 بەپێی بەندەكانی شەریعەتی ئیسلامی، پەیوەندی سێكسی نێوان پیاوان دەگاتە حاڵەتی لە سێدارەدان، جاری واش هەیە جەڵدە پەیڕەو دەكرێت ئەگەر بێت و تەنها لەسەر ماچكردن یان دەستبازی دەستگیركرابن، بەڵام ژنان سزایان تەنها لێدان بە جەڵدەیە.

3 -عێراق: 
لەراستیدا یاسایەكی ئەوتۆ پەیڕەو ناكرێت بۆ هاوڕەگەزبازان، بەڵام بەهۆی چەكدار و گروپە توندڕەو تایفەگەریەكانەوە كوژرانی هاوڕەگەزباز تێیدا زۆر رویداوە و جاری واش هەبووە كۆمەڵكوژ كراون و لەسێدارەدراون لەسەر بنەما و حوكمەكانی شەریعەت لەناوبراون.

4 -مۆریتانیا: 
پیاوانی هاوڕەگەزباز لەو وڵاتە سزای بەردبارانكردن وەردەگرن تا دەمرن، بەڵام ژنان بەند دەكرێن.

5 -نێجیریا: 
بەپێی یاسای یەكگرتووی رەوشت هاوڕەگەزباز سزای بەندكردن وەردەگرێت، بەڵام لە هەندێك ویلایەتی ئەو وڵاتە پیاوان سزای لەسێدارانیان بۆ دەرچووە و شەریعەت پەیڕەو كراوە،
لە سەرەتای ساڵی 2017ەوە لە نێجیریا یاسایەك واژۆ كرا كە تێیدا نوسراوە هاوڕەگەزبازان بۆیان نییە لە تەواوی وڵاتدا كۆبونەوە ئەنجام بدەن یان یانەی شەوانە دروست بكەن.

6 -قەتەر: 
بۆ هاوڕەگەزباز سزای شەریعەتی ئیسلامی لەسەر موسڵمانان پەیڕەو دەكرێت، هەر پەیوەندیەكی سێكسیش لە دەرەوەی هاوسەرگیری ئەنجامدرا سزاكەی مردنە، ئەو سزایەش پەیوەندی سێكسی هەردوو رەگەز دەگرێتەوە.

7 -شانشینی سعودیە: 
بەپێی شەریعەتی ئیسلام هەر پیاوێكی خێزاندار پەیوەندی سێكسی هاورەگەزیی ئەنجامدا، یان هەر پیاوێكی غەیرە ئیسلام پەیوەندی سێكسی لەگەڵ پیاوێكی ئیسلام ئەنجامدا سزاكەی بەردباران كردنە هەتا مردن، وە هەر پەیوەندیەكی سێكسیش لەدەرەوەی هاوسەرگیری ئەنجامدرا ئەوا بەنایاسایی ئەژماردەكرێت و لەوەشدا شەریعەت پەیڕەودەكرێت.

8 -سۆماڵ: 
بەپێی بەندەكانی یاسا هاوڕەگەزبازان بەند دەكرێن، بەڵام لە هەندێك ناوچەی باشووری وڵات حوكمەكانی ئیسلام پەیڕەو دەكرێت و سزاكەشی لەسێدارەدانە.

9 -سودان: 
ئەگەر كەسێك سێجار تۆمەتبار كرا بە پەیوەندی هاوڕەگەزبازی ئەوا روبەروی مردن دەكرێتەوە و كەسەكە دەكوژرێت، بەڵام ئەگەر یەك بۆ دووجار تۆمەتباركرا سزاكەی جەڵد یان بەندكردن دەبێت.

10 -ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو: 
بیروڕای پارێزەران و شارەزایان لەو وڵاتە لەسەر ئەگەری بوونی یاسایەكی یەكگرتوو كە سزای هاوڕەگەزباز بە لەسێدارەدا بدات جیاوازەو بەڵام لە كاتی دەستدرێژی و ناچاركردن بە سێكس سێدارە پەیڕەودەكرێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بەرهەڵستی و نارەزایی لە ئەگەری بوونی سزای لەو جۆرە لە ئیمارات دەربڕیوە و لە هەمان كاتیش لەم دواییانەدا راپۆرتێكی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا بێ ئاگایی رێكخراوەكەیان لە هەر سزایەكی لەسێدارەدان لەسەر هاورەگەزبازی لە ئیماراتدا دەربڕیوە، بەڵام بە گشتی لەو وڵاتە هەمو پەیوەندیەكی دەرەوەی هاوسەرگیری قەدەغەكراوە.


‌ 763 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:37:33 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved