»  وەرزش
نەوزاد شەفیق: كار بۆ گەشەپێدانی ئاستی ناوبژیوانانی فوتساڵ دەكەین




ناوبژیوانانی فوتساڵی كەركوك  توانیویانە لە سەر ئاستی كوردستان و  عێراق رۆڵی بەرچاویان هەبێت و سەرپەرشتیاری ناوبژیوانانی فوتساڵیش دەڵێت:” بەردەوام كار بۆ گەشەپێدانی ئاستی ناوبژیوانەكان دەكەین”.
نەوازد شەفیق سەرپەرشتیاری ناوبژیوانانی فوتساڵی كەركوك سەبارەت بە كارو چالاكی و گیروگرفتەكانیان بۆ (هەواڵ) وتی:”  مەرجەكانی بوون بە ناوبژیوانی فوتساڵ جگە لە شارەزایی دەبێت دەرچووی ئامادەیی بێت بەلانی كەمەوە، یاخود خوێندكار و تەمەنی لە 22سال تێپەڕ نەكات  بۆ ئەوەی ببێتە ناوبژیوانی پلە سێ “.
وتیشی:” ئێمە لە كەركوك لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ ئەوەی ئاستی ناوبژیوانمان بەرز بكەینەوەو شیاویان بكەین بۆ ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵ بەشداری خولی پلە بەرز كردنەوە بكەن تا دەگاتە ئاستی نێودەوڵەتی “.  نەوزاد شەفیق گرنگترین گرفتەكانی بەردەوامیانی خستەڕوو وتی “ نەبوونی  خولەكانی فوتساڵ  كاریگەری خراپیان دەبێت،  چونكە ناوبژیوان پێویستی بە خول و پاڵەوانێتی هەیە بۆ ئەوەی پەرە بە خۆی بدات،  بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندیمان بە لایەنە پەیوەندارەكان كردووە بۆ ئەوەی خولەكانی فوتساڵ لە لایەن ناوبژیوانمانەوە بەڕێوەبچێت تەنانەت لە سەر ئاستی تیپە میللیەكانی كەركوكیش بێت “.
نەوزاد شەفیق باسی لەوەشكرد:” لە ئێستادا پێنج ناوبژیوانی پلە یەكی فوتساڵمان لە كەركوك هەیەو كار بۆ زیادكردنی رێژەكەیان دەكەین “ .

‌ 1039 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:39:35 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved