»  وەرزش
سەورەو گازی باكور ركابەری لەسەر نوێنەرایەتی كەركوك لە خولی پلە یەكی عێراق دەكەن


یەكێتی  تۆپی پێی عێراق بە نووسراوێكی رەسمی داوای لە  لقی كەركوك كردووە  یارییەكی یەكلا كەرەوە بۆ دیاریكردنی نوێنەری كەركوك  بۆ خولی تۆپی پێی یانە پلە یەكەكانی عێراق  ئەنجامبدات.
لەو بارەیەوە، عەزیز مورشید، جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كەركوك بۆ (هەواڵ) وتی: “ دوای ئەوەی یانەی سەورە تووانی خولی تۆپی پێی یانە پلە یەكەكانی كەركوك  بەدەستبهێنێت، یەكێتی  تۆپی پێی عێراق  بە نووسراوێك داوای  دیاریكردنی نوێنەری كەركوكی كرد ئەویش  بە ئەنجامدانی یارییەكی یەكلا كەرەوە لە نێوان یانەی سەورەو یانەی گازی باكور “.
وتیشی:” یانەی گازی باكور  بە بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە پاڵاوتنەكانی كەركوك   بەشدارینەكرد، بە هۆی ئەوەی لە وەرزی رابردوودا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا بوو ، بە پێی رێنماییەكەكان دەبێت هەر شارێك یەك یانەی بەشداری بكات لە قۆناغی دووەمی خولی پلەیەكی عێراق بۆیە داوای كردووە یارییەكی یەكلا كەرەوە لە نیوان یانەی سەورەو گازی باكور ئەنجامبدرێت “.
عەزیز مورشید ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” ئەگەری هەیە یارییەكە بە دوو یاری یەكلا بكرێتەوە، بەڵام هێشتا وادەكەی دیارینەكراوە”.

‌ 989 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:40:34 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved