»  وەرزش
فێستیڤاڵی فێرگەكانی تۆپی پێی كەركوك دەستپێدەكات


ئێوارەی رۆژی 14/3/2018 و لە یاریگای تارتانی یانەی خاك،  فێستیڤاڵی فێرگەكانی تۆپی پێی كەركوك دەستیپێكرد، كە یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان سەرپەرشتی دەكات و تێیدا فێرگەكانی ( كەیوان، خاك، سۆلاف،بابەگوڕگوڕ، ئەخا، گازی باكور، شۆریجە) بەشدارن .
سەبارەت بە فێستیڤاڵەكە، سەردار محەمەد سەرپەرشتیاری فێرگەو ئەكادیمیەكانی تۆپی پێی كەركوك لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ (هەواڵ) وتی:”  فێستیڤاڵەكە بۆ لە دایكبووانی ساڵی 2004بەرەو ژوورە”، ئاماژەی بەوەشكرد:”  ركابەرییەكانی فێستیڤاڵەكە  بە شێوازی چوونە دەرەوە بە  دوو دۆڕاندن بەڕێوەدەچێت و یەكەمی پاڵەوانێتیەكەش دەبێتە نوێنەری كەركوك لە پاڵەوانێتی فێرگەكانی كوردستان.
 جێ باسە لە یەكەم ركابەرییەكانی فێستیڤاڵەكەدا فێرگەی سۆلاف رووبەڕووی فێرگەی شۆریجەوە بووەو یارییەكەش لەكاتی ئاسایی بە بێ گۆڵ تەواو بوو ، دواتر بە لێدانی یەكلاكەرەوەی پەناتی بە ئەنجامی (3-سفر ) لەبەرژەوەندی فێرگەی سۆلاف تەواو بوو .

‌ 1135 جار بینراوه‌
3/17/2018 8:42:44 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved